how to install gibbscam torrent SynaptiCAD AllProducts 13.0
123 discount store torrent OhmForce Symptohm Melohman VSTi 1.1
guitar rig 3 download buy crack Cybercafepro 5.250
2008-02-24
چهند روونكردنهوهيهك لهسهر كوژرانى ئهيوب و خنكاندنى خێزانهكهى كهمپى كاوه
خەبات- كارزان حەیدەر:كوشتنی ئەیوبی تەمەن 5 ساڵە ئەبووە سەردێر و بابەتی زۆربەی میدیاكانی كوردستان بەدەستی باوكی و زڕدایكی، دانیان بەتاوانەكانی خۆیان ناو چاوڕێی سزای یاسایی خۆیان
دەكەن. ئهمڕۆ لەو پرێس كۆنفرانسەی كە عەمید عەبدولخالق تەڵعەت بەڕیوەبەری پۆلیسی هەولێر و عەقید هێرش ئەحمەد محەمەد بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە بارگای بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بۆ ژمارەیەك لە میدیاكانی كوردستان سازیان كرد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی تەرمی ئەیوبی 5 ساڵە لەداد پزیشكی نەخۆشخانەی رزگاری لێكۆڵینەوەی لەسەر كرا، دەركەوت ئەو منداڵە خنكێندراوە نەوەك لەسەربان بەربوبێتەوە وەك باوكی بەر لەدان پیدانی باس لێوەكرد، بۆیە باوكی و زڕ دایكی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركران و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كرا، لە لێكۆڵینەوەدا هەردووكیان دانیان بەوە ناوە كە رۆژانە ئازار و ئەشكەنجەی منداڵەكەیان داوە وێرای ئەوەی رۆژی بەر لە كوشتنی لەئێوارە تابەیانی لە حەوشەی ماڵەكەیاندا بەستوویانەتەوە و بەنایلۆن دەمیان بەستووە پاش ئەوەی حەوزی و پەراسووەكانیان شكاندووە، دوای ئەوەش كە كەوتۆتە نێو جێگا، زڕ دایكی دەستی لەسەردەمی داناوە تا ئەیوب گیانی لەدەستداوە، تاوانێكی دیكەی باوكی ئەیوب ئەوەیە كە هیچ بڕوانامەیەكی نیە و دەرمانی بەخەڵك فرۆشتووە و دەرزی لە خەڵك داوە كە ئەمەش تاوانێكی دیكەیە. لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بەنیشاندانی بەڵگەكان ئەو پڕ و پاگەندانهی بەنادروست لە قەڵەمدا كە ئێستا لەنێو هەندێ لە خەڵكان دەربارەی خنكانی خێزانی ئەنوەر محەمەد ساڵح لە كۆمەڵگای كاوە لە قوشتەپە باس دەكرێ وگوایە ئەمیرە دەستی هەبێ لە كوشتنی خێزانەكەی بەپێدانی ژەهر بەخانەوادەكەی وەك بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی دادپزیشكی ولیژنەی پزیشكی بۆمان ئاشكرابووە كە ئەو خێزانە بەغازی ئەو سۆپایە گیانیان لەدەستداوە كە رێكخراوی HSCR پیانی داوە و ئەو كچەش بەشێوەیەكی زۆر سەیر ئەو شەوە رزگاری بووە كە هەڵساوەتەوە ویستویەتی پەنجەرە بكاتەوە، كەچی بەربۆتەوە و سەری كەوتۆتە بن دەرگا و بەو ئۆكسجینە ژیاوە لە بنی دەرگاكە بۆی هاتووە. لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەبارەی هەردوو رووداوی كوشتن ئەو چەند رۆژەی شاری هەولێر ئاماژەی بەوەكرد كە لەئەنجامی سەرخۆشیەوە بووە و هەردوو تاوانبار دەستگیركراون، ئەمە وێرای دەستگیركردنی تاوانباری دیكە لەسەر دزینی ئامێری سەتەلایت و تەلەفزیۆن و تەلەفۆن لەنێو شاری هەولێر و لە لێكۆڵینەوەدا دانیان بە 14 كاری دزی ناوە.
ئهم لاپهڕهیه چاپ بكه